به هێزترین قاڵاوی دونیا
1
هێلکه‌کان هه‌موویان وه‌کو یه‌ک وان.
2
دایکم کاتێک که له یه‌کێک له رۆژه‌کانی هاوین دا یه‌که‌مین هێلکه‌ی خۆیی کرد ئاوه‌ها بیری ده‌کرده‌وه.
3
ئه‌و هێلکه جوان ترین هێلکه‌ی دونیا بوو و دایکیشم به‌خته‌وه‌رترین قاڵاوی دونیا.
4
دوای بیست رۆژ،من له‌و هێلکه هاتمه ده‌رۆ.
دایکم ناوی منی نا"قشقی"
5
دایکم،دایکێکی باش بوو هه‌ر به‌یانی تاکوو ئێواره شتی ده‌رخوارد ئه‌دام.
6
فره زوو له دایکم به‌هێزتر بووم؛هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه به خۆشحاڵی و به پێکه‌نینه‌وه ده‌یگوت:
"قشقی من به هێزترین قاڵاوی دونیایه"
ده‌مزانی که دایکم راست ده‌کات.
ئیتر ئه‌وه بوو که بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی هێز و توانای خۆم بیرم له هه‌ندێ کاری گه‌وره ده‌کرده‌وه.
7
یه‌که‌م،به‌ر له‌وه‌ی فێری باڵ لێدان بم به‌سه‌ر سه‌هۆڵۆ خلیسکانێم کرد.
8
دوایی په‌ڕیمه بان پشتی که‌روێشکێک و وه‌کو با بۆی ده‌رچووم.
9
جارێکی تر که‌وتمه دوای مشکه‌کوێره‌یه‌ک،گرتم به‌رزم کردۆ وه‌کو شووتی دام به عه‌رزا.
10
جارێکی تریش حۆچێکی زله‌م دا له به‌رانێک.
11
جارێکیان په‌ڕیمه بان ملی هه‌ڵۆیه‌ک و ده‌ست به‌جێ خنکاندم.
12
له‌گه‌ڵ ورچێکیشا زۆرانم گرت و له ماهێکۆ خستمه خوارۆ.
13
پشتی گایه‌کیشم له زه‌وی دا.
14
دوایی وه‌کوو گوریس ،ئه‌ونه لووتی فیلێکم راکێشا ،تاکوو فیله‌که‌م نه‌به‌زاند وازم لێ نه‌هێنا.
15
هه‌موو رۆژێک له‌گه‌ڵ فره‌یه‌ک له قاڵاوه‌کاندا،به‌شه‌ڕ دا ده‌هاتم.
ئاخری به رایه‌کا پێنجیانم به‌زاند.
16
له هه‌موو جێگایه‌کۆ قاڵاو بۆ شه‌ڕی من ده‌هاتن و منیش دانه دانه هه‌موویانم ده‌به‌زاند.
17
ئیتر من به هێزترین قاڵاوی دونیا
بووم.
هه‌ستم به فیزوهه‌وایه‌کی زۆر ده‌کرد و زۆر خۆمم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانی.
18
به‌ڵام رۆژێک رووداوێکی سه‌یر و دڵته‌زێن رووی دا،قاڵاوه‌کان کۆبوونۆ و دوایی تێکڕا کۆچیان کرد.
ئیتر من ته‌نیا که‌وتم.ئیتر که‌س شه‌ڕی له‌گه‌ڵما نه‌ده‌کرد.
19
رۆژێک له که‌ناری گۆمه‌ڵاتێکدا،قاڵاوێکم دی که تاکوو ئه‌و رۆژه قه‌ت نه‌مدیبوو.پێم گوت:
"بڕۆ ون به!."
به‌ڵام هه‌ر نه‌یشجووڵایه‌وه.
20
هه‌ڕه‌شه‌م لێکرد،لاساییم کردۆ،تفم لێکرد،به‌ڵام هه‌ر مێشێکیش میوانی نه‌بوو!
21
ئه‌وکاته شه‌ڕیک کرا که قاڵاوه‌کان تاکوو سه‌د ساڵی تر ده‌یگێڕنه‌وه،به‌ڵێ،به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خۆمدا شه‌ڕم ده‌کرد.
باڵی چه‌پ له‌گه‌ڵ باڵی راستا، نینۆکه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نووکا و
ده‌نووک له‌گه‌ڵ سه‌ردا.
22
ئاخری،بۆ سبه‌ینێ،شه‌ڕه‌که‌م دوایی پێهێنا.
وه‌ک مردارۆ بووه‌کان پانۆ ببووم به عه‌رزا.
ئیسته ئیتر،خۆم خۆمم به‌زاندبوو!
23
که ته‌ماشای بان سه‌رم کرد،قاڵاوه‌کان ده‌وریان دابووم و زۆر به سه‌رنجه‌وه سه‌یریان ده‌کردم.
ئه‌وان یارمه‌تیان دام تاکوو چاک ببمه‌وه.
24
من له گه‌ڵیاندا هه‌ڵفڕیم.
25
له‌وه به‌دواوه،گه‌لێک هه‌ڤاڵم هه‌بوو.
عبدالرحمن رحیمی نیا" ئاوان بێلوویی "مامۆستای قوتابخانه ناوه‌ندیه‌کانی مه‌ریوانه.